دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی کرماشان بۆ کاتی پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە

هەرێم نیوز
بەهۆی هەڵکردنی بای بەهێز و هەورە بروسکە، بۆ ماوەی سێ رۆژ هۆشداری بە دانیشتووانی پارێزگای کرماشان دەدرێت.

 دامەزراوەی کەشناسی کرماشان رایگەیاند، شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین، بای بەهێز و هەورەبروسکە لە دوانیوەڕۆی 19ی مانگەوە پارێزگاکەی گرتووەتەوە تاوەکو سبەی شەممە 22ی ئازار بەردەوامدەبێیت.

لە هۆشدارییەکەی دامەزراوەی کەشناسی کرماشان ئەوەش هاتووە، لە دوای رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی دابەزینی پلەکانی گەرما ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە.

هاوکات، کەشناسی کرماشان ئاشکراشیکرد، بەهۆی خۆڵباریینەکەوە ئاستی بینین کەمدەبێتەوە، جگە لە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاونیشتمانیان زیان بە بەرهەمی جوتیارانیش دەگات، داوا لە خەڵک دەکات پابەندن بن بە رێنمایە تەندروستییەکان و بۆ کاتی پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی پیسبوونی هەوا، نەخۆشییەکانی دڵ، کۆئەندامی هەناسە و شێرپەنجە لەناو دانیشتووانی وڵاتەکە زیادیکردووە.

هۆکارەکانی پسبوونی هەوا لە ئێران بۆ گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، دوکەڵی کارگەکان، سوتاندنی مازۆت لە کارگەکان، ئۆتۆمبێلی کۆن و ماتۆڕسکیلی کۆن دەگەڕێتەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP