دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

چۆن خۆمان بپارێزین لەسەرئێشە لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا

 ئا : دەریا

خورادنی ژەمی پارشێو ، چونكە ئەو ژەمە زۆر گرنگە.

زیاتر خواردنی خۆراكی تەندروست و میوە و سەوزە.

خەوتن بۆ ماوەی چەند سەعاتێكی پێویست و رێكخستنی كاتی خەوتن.

خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ كردنەوە و پارشێو.

كەمكردنەوە یاخود وازهێنان لەخواردنەوەی ماددە ووریاكەرەوەكانی وەك چاو و قاوە و نیسكافی و خواردنەوە گازییەكان.

هەوڵ بدەن ماوەی بەرۆژوبوون بەبڕی پێویست و هەمەچەشنی خۆراك قەرەبوو بكرێتەوە لەگەڵ گرنگیدان بەژەمە خۆراكی پارشێو.

ئەو خۆراكانە بخورێت كەرێژەیەكی بەرزی شەكریان تێدانیە پێش چەند رۆژێك لەرەمەزان بۆئەوەی لەكاتی بەرۆژووبوون كەمبوونەوەی لەناكاوی رێژەی شەكر روونەدات.

كەمكردنەوەی خواردنەوەی قاوە لەرۆژانی پێش رەمەزان بۆ دووركەوتنەوە لەكەمبوونەوەی لەناكاوی مادەی كافین لەكاتی بەرۆژووبوون كەدەبێتە هۆی سەرئێشە.

بەكارهێنانی چاویلكە و كڵاو بۆ خۆپاراستن لەبەركەوتنی خۆر لەرۆژدا.

دووركەوتنەوە لەو كارانەی دەبنە هۆی فشاری دەروونی و توڕەبوون بۆ دووركەوتنە لەتووشبوون بەسەرئێشە.

خوای گەورە ڕۆژوو عیبادەتی هەموولایەک قبوڵ بکات






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP