دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسروور بارزانی پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا کرد

هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئەلپئەرسلان بەیرەکدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا کرد.

 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلپئەرسلان بەیرەکدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاووتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP