هەرێم نیوز
سهرۆكى ڕهوتى حيكمه رایگەیاند، هەڵەبجە وەک برینێکی ساڕێژ نەبووی قوڵایی دڵمان دەمێنێتەوە، دەشڵێت، پێویستە وەک وەڵامێک بۆ ئەو قورابنییە گەورەی داویانە، هەڵەبجە بکرێتە پاریزگایەکی نوێی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) دا نووسیوویەتی: لە یادی پڕسۆی 37 ساڵەی کیمابارانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو، هەڵەبجە برینێکی سارێژنەبووەی قوڵایی دڵمانە کە هەموو کات خوێنی لێ دەتکێ.
دەشڵێت: ویژدانی ئێمە و خاوەن هەموو ویژدانێکی زیندووی جیهان پارچە پارچە دەکات.
عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو یادە پڕ سۆیەدا، ڕێز بۆ ڕوحی قوربانیان دەردەبڕین و ئومێدی چاکبوونەوە و ئارامی بۆ بریندارەکان دەخوازین، دەشڵێت: هەڵەبجە سیمبوڵێکی گەورەی قوربانیدانی ئەو شارەیە لەسەر ئاستی هەموو عێراقدا، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە باشترین ڕێزلێنان بۆ قوربانیدانی ئەو شارە ئەوەیە، بکرێتە پارێزگایەکی نوێ لە عێراقدا.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە وتیشی: پێویستە هەلیکار و باشترکردنی ئابووری و نوێنەرایەتیکردنێکی ڕاستقینە لە پرۆسەی سیاسی، بۆ خەڵکی ئەو شارە فەراهەم لە عێراقدا فەراهەم بکرێت.