دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی عەلا: لەمامەڵەكاندا كاغەز لادەبەین و دەیكەینە ئەلیكترۆنی

هەرێم نیوز

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە كاغەز لە مامەڵەكانماندا لادەبەن و وەك جێگرەوەی كاغەزیش پشت بە مامەڵەی ئەلكترۆنی دەبەستن. 

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، حكومەت كار لەسەر جێبەجێكردنی نەخشەرێگایەكی گونجاو دەكات تا بتوانێت بەرێژەیەكی زیاتر مامەڵەكان بە ئەلكترۆنی بكات

ئاماژەی بەوەشكردوو، بانكی ناوەندی پلانێكی گشتگیر و فراوانی هەیە بۆ ئەوەی مامەڵەكان بخاتە چوارچێوەی ئەلكترۆنییەوە وكەمتر پشت بە بەكارهێنانی كاغەز ببەستێت، هاوكات لەساڵی رابردوودا بەرێژەی لە %50 بەكار‌هێنانی كاغەزمان لە مامەڵەكانماندا كەمكردووەتەوە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمزوانە بەتەواوەتی كاغەز لە مامەڵەكان لادەبەین و جێگرەوەی ئەلكترۆنی جێبەجێدەكەن، پێویستیشە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حكومەییەكان ئەم گرنگی بەم هەنگاوە بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP