دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو ڕۆژی دیکە لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

هەرێم نیوز
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی سێ تەواو بووە و  لە دوو ڕۆژی داهاتوو بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت.

 هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی تەواو بووە و بە سیستەمی پەیڕۆڵ و دراوەتە وەزارەتی دارایی، کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزار مووچەخۆرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لیستی خانەنشنان، کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە، بە سیستەمی کۆنی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ئامادە ئەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە، بە هەمانشێوە لیستی شەهیدان و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار کەسە هێشتا تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو بەیانی ڕۆژی هەینی 14ـی مانگ، تاوەکو دڵنیا نەبووینەوە تەیف سامی لەسەر چی ڕەزامەندی داوە، سیستەمی پەیڕۆڵمان بۆ هیچ یەکەیەکی ژمێریاری نەکردووە، لە كاتژمێر 10ـی بەیانی ڕۆژی هەینی سیستەمەکەیان کردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر و تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە هەموو یەکە ژمێرییارییەکان لیستی مووچەیان بۆ خەزێنەکان نارد، لەوێش کاری لەسەرکرا و ئەمڕۆ لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئامادە کرا، واتا تەنیا 48 کاتژمێری پێچوو.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ مانگی 4 بەدڵنیاییەوە پێش 10ـی مانگ لیستی مووچە ئامادە دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP