دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتن لێخۆشبوونی کارەبا و وزە لە ئێران بۆ عێراق نوێ نەکردەوە

هەرێم نیوز

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی ترەمپ دەستبەرداربوونەکانی عێراق بۆ کڕینی کارەبا و وزە لە ئێران نوێ نەکردۆتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکان بۆ عێراق ڕاگیرا سەبارەت بە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێران، ئەویش لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار”دا دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی پەیڕوی دەکات.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە ڕێی ڕاگرتنی لێخۆشبوونەکە، ڕێ لە ئێران دەگرن دەستی بە هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئابووری و دارایی بگات و ئامانجیش لێی، کۆتاییهێنانە بە هەر هەڕەشەیەکی ئەتۆمی و بەرتەسککردنەوەی بەرنامەی مووشەکییە بالیستییەکان و ڕێگرتن لە پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان.

پێشتر ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندبوو دەیانەوێت ئێران لە کەرتی ئابووری جیهان داببڕن و دەستیشی نەگات بە داهاتە نەوتییەکانی.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ئەمڕۆ باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی لە بڕیاری ڕاگرتنی لێخۆشبوونی سزاکان ئاگادار نەکراونەتەوە.

ڕونیشیكرده‌وه‌، حکومەت سیناریۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر پێشهاتێکی پەیوەست بە هاوردەکردنی غازی ئێرانی داڕشتوە و خۆیان بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ كردوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP