دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

عێراق هێزەکانی خۆی لە سنووری سوریا چڕتر کردووە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە کە بڵاوەپێکردنی خۆیان لە کەرتی سنووری نێوان عێراق و سوریا چڕتر کردووەتەوە.

ئەم جموجۆڵەی سەر سنووری عێراق هاوکاتە لەگەڵ ئەو شەڕەی کە لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سوریا و گروپە چەکدارە لایەنگرەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا سەریهەڵدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سنووری عێراق و سوریا لە ڕووی ئەمنییەوە سەقامگیرە و، دوورە لە هەر هەوڵێکی دزەکردن یان هەڕەشەیەک".

هێزەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ کۆمەڵێک هێزی لایەنگری حکومەتی لەکارلادراوی بەشار ئەسەد سەرقاڵی شەڕێکی قورسن لە ناوچەی کەناراوی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە چەند ناوچەیەکی سوریا شەڕ لە نێوان لایەنگرانی بەشار ئەسەد و حکومەتی نوێی سوریا دروست بووە.

لە ئەنجامی پێکدادانەکانی پارێزگای لازقییە لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانی لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا، لانیکەم 70 کەس کوژراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP