دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتۆن بەردەوامە لە فشارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتى هەرێم

هەرێم نیوز 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵییەکەى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

پێنج سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە واشنتۆن بەردەوامە لە فشارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتى هەرێم.

وەزارەتی نەوتی عێراق میوانداری دانوستانەکانی خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات. بەهۆی ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی نەوت تا ڕۆژی پێنجشەممە دواکەوتوون.

یەکێک لە سەرچاوەکان کە بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراقە و زانیاری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆبوونەوەکە هەیە، وتی ئامادەبوونی پلان بۆ داڕێژراوی ئەو دیپلۆماتکارە کە بنکەکەی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدایە، لە وەڵامی داواکارییەکی واشنتۆن بووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی: ئامادەبوونی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە ئامانجی یارمەتیدانی هاندانی دانوستانەکانە بۆ پێشەوە و گەیشتن بە چارەسەر بۆ ئەو پرسانەی کە ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکەن بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات.

ڕۆیتەرز مانگی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە عێراق کەوتۆتە ژێر فشاری زیاتری ئەمریکاوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە هەناردەکردنی نەوتی کورد لە ڕێگەی تورکیاوە، بەمەش دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا واشنتۆن دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران کەم بکاتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

ئێران؛ عێراقی دراوسێ و هاوپەیمانی خۆی بە گرنگ دەزانێت بۆ هێشتنەوەی ئابوورییەکەی لەناو گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان.

بەڵام سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەڵام بەغدا کە هاوبەشی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێرانە، ئاگادارە لە گیرخواردن لە سزاى سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ فشاری تاران.

بەرپرسێکی حکومی نزیک لە دانوستانەکان وتی: پێداگرییەکی بەهێز لەلایەن لایەنی ئەمریکاوە هەیە لەسەر دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دانوستانەکان (لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کورد) بەهەر شێوەیەک بێت. "هیوادارین ڕۆڵی ئەمریکا یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مەعقول و قبوڵکراو بۆ حکومەتی عێراق."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 06-03-2025) حەیان عەبدولغەنی لە بەغدا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-تورکی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکانی عێراق.
وەزیری نەوت جەختی لە گرنگیی ئەو دۆسیانە کردەوە، کە پەیوەندییان بە کارەکانی لیژنەکەوە هەیە، بەتایبەتی دۆسیەی ئاو و نەوت.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بەم نزیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، کارا دەکەن.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP