هەرێم نیوز
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایی ئه‌م مانگه خشته‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه‌ی ئه‌مساڵ له حكومه‌ته‌وه ده‌گاته لیژنه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی بكه‌ن و له په‌ڕله‌مان په‌سه‌ندی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش كۆتا ساڵی بودجه‌ی سێ ساڵیی عێراق ده‌بێت.
لەمبارەیەوە عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه، له خشته‌كانی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا دامه‌زراندن بوونی نییه، به‌ڵكو ته‌نیا دانان و گرێبه‌ست بۆ فه‌رمانبه‌ری نوێ ده‌كرێت ئه‌وه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، پێشبینی ناكه‌ن خه‌رجیی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق زیاتر بێت له هی ساڵی ڕابردوو به‌و پێیه‌ی دامه‌زراندن و زیاده‌خه‌رجیی دیكه‌ش لابراوه.
سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە، سەرۆكی لیژنەی دارایی وتی: “دوای پەسندکردنی خشتەکان پێویستە پلەبەرزکردنەوەکان بەردەوام بن، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو خشتانەی پەیوەستن پێیانەوە پەسەند دەکات و پێشبینیش دەكەین حکومەت خشتەکانی بودجە لە ناوەڕاست یان پێش کۆتایی ئەم مانگە بۆ پەرلەمان بنێرێت، بۆ ئەوەی ئەو كێشانە چارەسەر بكەین”.
لای خۆیەوە د. هاوڕێ كەمال، ڕاوێژكاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “ئەو بڕیارانەی بۆ ڕاگرتنی خەرجکردنی دەرماڵەی تازە و سەرمووچە و گواستنەوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دراوە، ئەوە بڕیاری حکوومەتی عێراقن و چاوەڕوانی خشتەکانی بودجە دەکرێت لە پەرلەمان دەربچێت، ئەوکاتە ئەوەی ڕاگیراوە دەست پێدەکاتەوە”.
هاوڕێ كەمال، ڕوونیشی کردەوە: “هەر کاتێک خشتەی نوێ پەسەند کرا و ڕێکارەکان لە عێراق گۆڕان، ئەوا هەموو ئەوانەی ڕاگیراون دووبارە دەست پێدەکەنەوە و مافی کەس نافەوتێت”.