دواین هەواڵ

عێراق‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری عێراق دەبێتە پشووی فەرمی

هەرێم نیوز

شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند، رۆژی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لەسەرتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا راگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەكەمجار لە تەواوی عێراق رۆژی 16/3 كە رۆژی كیمیابارانی پارێزگای هەڵەبجەیە پشووی فەرمی دەبێت.

ئاشکراشیکرد، لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پشووی ئەم رۆژە دراوە وەك رێزێك بۆ قوربانییانی ئەم كارەساتە گەورەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ ئەمساڵ 16/3 رۆژی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP