هەرێم نیوز
پارێزگای دیوانییە بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە بکرێتە پشوو بەهۆی پێشبینی بارانبارین و خراپی كەشوهەواوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 6/3/2025 لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندنی لە سنووری پارێزگای دیوانییە پشووە.
ئاشکراشیکرد، پشووەكە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و پێشبینی بارانبارینەوە هەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە، سبەی پێنجشەممە لە زۆرێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوا و باشووری عێراق باران ببارێت و پلەكانی گەرماش دابەزن.