هەرێم نیوز
شاخهوان عهبدوڵا ڕایگەیاند، ڕێباز حەملان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی گوێی لێ نەگیراوە لەلایەن تەیف سامی هەر بۆیە دەستی لەکار کێشاتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سهرۆكی پەڕلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، ئاگاداری کێشەکەیەتی و ئهو چەندین جار هەڵوێستی هەبووە کە نابێت گرفت بۆ ناردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دروست بکرێت .
باسی لەوەشکرد، ڕێباز حەملان ویستوویەتی هەڵویستی جددی هەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام گوێی لێ نەگیراوە لەلایەن تەیف سامی وهزیری دارایی عێراق و حکوومەتی عێراقەوە هەر بۆیە دەستی لەکار کێشاتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێباز حەملان پێی وایە ئەوەی تەیف سامی بەرامبەر فەرمانبەرانی كوردستان دەیکات سیاسییە، بۆیە ئەویش دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە .