هەرێم نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، دواكەوتنیشی پەیوەندی بەوەوە هەیە كەیەكەم مانگە لەدوای رێككەوتنی هەردوولا مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر مووچەی مانگی شوبات بەبێ كێشە بۆ هەرێم بنێردرێت، بۆ مانگەكانی ئایندە تا كۆتایی ساڵ هیچ گرفتێك بۆ مووچە دروستنابێت.
نزیکەی هەفتەیەک دەبێت حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی دووی ڕەوانەی بەغدا کردووە، بەڵام تا ئەم ساتە وردبینی لیستی مووچە و میزان مراجعە کۆتایینەهاتووە.
وەزارەتی دارایی عیراق بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دیناری بۆ هەرێم نارد، كە چاوەڕواندەكرێت ئەو بڕە پارەیە جێگیربكرێت بۆ هەر 12 مانگەكەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم.