دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

زانیاری نوێ لە بارەی موچەی مانگی دووی هەرێم ئاشكراکرا

هەرێم نیوز
سیپان شێروانی ڕایگەیاند، “لە زووترین كاتدا مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.

 سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لیژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق،  لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “مووچەی مانگی شوبات هیچ بەربەستێكی لەپێشدا نییە و لە زووترین كاتدا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.

باسی لەوەشکرد: “هەموو شتێك وەك پێویست بەرەوپێش چووە و وردبینیی لیستی مووچە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، چاوەڕوان دەكرێت تەمویل بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “لیستی مووچە بە سیستەمی (پەیرۆڵ) بۆ بەغدا نێردراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP