دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لێدوانێکی ترەمپ گری لە دراوی ئەلکترۆنی بەردا

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا پێنج دراوی ئەلیکترۆنی دەستنیشانکرد کە پێدەچێت وەک یەدەگێکی نوێی ستراتیژیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکاریبهێنن، ئەمەش وایکرد نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس سۆشیال” بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، تیمێکی پێکهێناوە کە کار لەسەر دەستنیشانکردنی یەدەگی نوێی ستراتیژی ئەمریکا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کە لێکۆڵینەوە لەسەر دراوەکانی “ئێکس ئاڕ پی”، سۆلانا و کاردانۆ دەکەن و بە هۆیەوە نرخی هەرسێکیان بە ڕێژەی 34٪، 22٪ و 63٪ بەرزبوونەوە.

هێندەی پێنەچوو ترەمپ پەیامێکی دیکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەریەک لە بیتکۆین و ئیسەریش دەکرێنە کرۆکی یەدەگی ئەمریکا، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بە ڕێژەی 10٪ و ئیسەریش بە ڕێژەی 12٪.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP