دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەپیکۆر: دوو دڵین لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكرنی نەوتی هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز
ئەپیكۆر ڕایگەیاند، بەبێ‌ گەیشتن بە رێكەوتنێكی یاسایی دوو دڵین لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكرنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان “APIKUR” کە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت دەگرێتەوە، لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکانی ئەندام لە كۆمەڵەكەیان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رێکەوتنێكی دادپەروەرانە و شەفاف.

ئەپیكۆر ئەوەشی نوسووە، لە سەرانسەری پیشەسازی نەوتی جیهانیدا، بە عێراقی فیدراڵیشەوە، ئەم جۆرە رێکەوتنانە پراکتیکی ستانداردن.

ئەو زیاتر چاوی لەوەیە، بۆ قۆناغی نوێی دەستپێکی هەناردە، بەجۆرێك گەرەنتی ئەوە بكرێ كە هەریەك لە بەرهەمهێنەر و کڕیار تێگەیشتنێکی روونیان هەبێ، بۆ پابەندییەكانیان، بەبێ ئەو بەڵگەنامە یاساییەکان، وە کۆمپانیاکان دوودڵن نەبن لە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP