دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق: فەرمانى دەستگیرکردنمان بۆ ئەحمەد شەرع دەرنەکردووە

هەرێم نیوز 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕەتیدەکاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەرکردبێت، ئاشکراشی دەکات کە نوسراوی فەرمانی دەستگیرکردنەکە ساختەیە.

ئەمرۆ چوارشەممە، 26ی 2ی 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە ئەحمەد شەرع بەماددەی 4ـی تیرۆر داواکراوەو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، لە دادگای عێراقی دەرنەچووە و ساختەیە.

هاوکات هەر لەو ڕاگەیەندراوەیاندا هۆشداری دەدەن لەو ڕەفتارانە کە پێچەوانەی یاسان و ئەوانەی ئەنجامیان دەدەن، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لە سێ مانگی داهاتوودا عێراق میوانداری لوتکەی عەرەبی دەکات و بڕیارە سەرۆککۆماری سووریاش بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بانگهێشتی لوتکەکە بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەوترێت ئەحمەد شەرع پێشتر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق شەڕی دژی هێزەکانی عێراق کردووە، لەئێستاوە بانگهێشتەکە مشتوومڕی دروستکردووە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP