هەرێم نیوز
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شه‌رع بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌و فه‌رمانانه "ساخته‌ن".
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌و فەرمانی دەستگیرکردنه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه كه گوایه بۆ دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌رچوه لە سۆشیال میدیا "ساختە و ڕاست نین".
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی عێراق هاتووه: "ناوەندی ڕاگەیاندنی ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وه‌ى ده‌ستنیشان كردووه كه فەرمانی دەستگیرکردن لە سایتەکانی سۆشیال میدیا کە دەگەڕێتەوە بۆ دادگاکانی لێکۆڵینەوە، بڵاو كراوه‌ته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە، دوای پەیوەندیکردن بەو دادگایانەی کە دەگەڕێتەوە بۆ دەرکردنی ئەو فەرمانە، ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، ساختە و نادروستن"
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاگاداری ئەو کەسانە ده‌كاته‌وه کە ئەو ڕەفتارە نایاساییانە پراکتیزە دەکەن، بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێته‌به‌ر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ى چه‌ند نووسراوێك بڵاو كراونه‌ته‌وه گوایه دادگایه‌كی عێراقی فه‌رمانى گرتنى بۆ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌حمه‌د شه‌رع (ابو محمد الجولانی) و جۆ ویڵسۆن ده‌رچووه.
دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی 2020دا فه‌رمانیكرد به بۆردومانكردنی ئامانجێك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و 9 كه‌سی دیكه كوژران.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به ئه‌حمه‌د شه‌رع، ناوبراو له دوای "پڕۆسه‌ی ئازادی" له ساڵی 2003 له عێراق له‌گه‌ڵ قاعیدا كاری كردوه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراوه و دوای ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه، له پێش شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا له ساڵی 2011 ئازادكراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوریا و په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی نوسره‌وه كردوه.