هەرێم نیوز
وەزارەتی پلاندانانى عێراق ڕاگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئەنجامى کۆتایی پرۆسەى سەرژمێری دانیشتوانى وڵات ڕادەگەیەنرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پلاندانان، ئەمرۆ یەکشەمە، دەڵێت محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، سبەینێ دووشەممە لە کۆنفرانسێکدا ئەنجامە سەرەکییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە ڕادەگەیەنێت.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزى وڵاتان و بەرپرسانی پەرلەمان و حکومەت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەکە رادەگەیەندرێت و زانیاریی و ئاماری ورد لەسەر دانیشتووانی عێراق دەخرێتەڕوو.
پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە رۆژانی 16-19ـی تشرینی دووەمی 2024 دەستیپێکرد. تێیدا زانیارییەکانی دانیشتووان تۆمارکران و رۆژانی 20-21 پشتڕاستکردنەوە بۆ زانیارییە تۆمارکراوەکان کرا.
بەگوێرەى ئەنجامەکە، ژمارەى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسە، ئەو ژمارەیە بیانییەکان و پەنابەرانیش دەگرێتەوە.
بەراورد بە ساڵى 2009 کە ژمارەى دانیشتووان 31 ملیۆن و 664 هەزار بوو، رێژەى ساڵانەى گەشەى دانیشتووان گەیشتووەتە 3%.