دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەم شوێنە پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
قایمقامیەتى پێنجوێن ڕایگەیاند،  بڕیارماندا سبەینێ پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن.

 قایمقامیەتى قەزاى پێنجوێن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێماندراوە پاش ڕاوێژ کردن لەگەڵ فەرمانگەی کەشناسی پێنجوێن بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەسنوری قەزاکەماندا، بڕیارماندا سبەینێ دوو شەممە ڕێکەوتی (24-2-2025) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن.

باسی لەوەشکرد، پشووەکە هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپاریش دەگرێتەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی بەرایی (تمهیدی) پۆلە ناکۆتاکانیان هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP