هەرێم نیوز
پەروەردەی سەیدسادق ڕایگەیاند، سبەینێ پشووی فەرمییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای راوێژ لەگەڵ بقائیمقامی قەزای سەیدسادق و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبەرنزم بونەوەی پلەکانی گەرما و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا سبەینێ ڕۆژی دووشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان پشووی فەرمییە.
دەشڵێت، ئەم پشووە خوێندکارانی دەرەکی تمهیدی (بەرایی) پۆلی (12زانستی و وێژەیی و پیشەیی)ناگرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، سبەینێ بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.