دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەم ئیدارەیەش پشوو ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
پەروەردەی گەرمیان ڕایگەیاند، سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە سنوورەکە پشووی فەرمییە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "بەهۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی   قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانمان بۆ ئه‌وه‌ی بەدووربن لە كه‌مترین مه‌ترسی بڕیارماندا سبه‌ی دووشه‌ممه 24/2/2025،‌ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومیی و نا حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان پشووی فەرمی بێت."
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم پشووە قوتابیانی دەرەکی تەمهیدی (بەرایی) پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ناگرێتەوە، سبەی بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP