دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندی دانوستانكاری هەرێم لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

هەرێم نیوز 

شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەكلاییكردنەوەی پشكی ڕاستەقینەی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی كوردستان و چۆنیەتی پێدانی شایستە داراییەكان بە كۆمپانیاكانی نەوت چاوەڕێی كۆتا وەڵامی بەغدان.

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپات کرایەوە، کە جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

سەبارەت بەوەی لە راگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی سەبارەت بە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتووە، ئاماژە بەوە دەکەین سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، کە پەیوەندیی بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەیە لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە کۆبوونەوەمان دا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کە رۆژی 18-2-2025 لە هەولێر کرا، ئەوە دووپاتکرایەوە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی سەرەوە پێویستی بەوەیە، پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن؛ رێککەوتنێک لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP