دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

مەرجی پێدانی کۆبۆنی نوێی خۆراک ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان مەرجی پێدانی کۆبۆنی نوێی خۆراک ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەک کارتی نیشتمانی نەبێت کۆبۆنی خۆراکی پێنادرێت.

ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە دوای جێبەجێکردنی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبۆنی خۆراک، ئەوەی کارتی نیشتمانیی نەبێت، کۆبۆنی ئەلکترۆنی خۆراکی پێنادرێت و ناتوانێت بەشەخۆراکی مانگانە وەربگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کۆبۆنە ئەلیکترۆنیکردنی دەچێتە ناو کۆدی کارتی نیشتمانی و بەبێ بوونی کارتی نیشتیمانی ناتوانرێت هاوڵاتی تۆماربکرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، "زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بەشداری لە بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبۆنی خۆراک بکەن، هاوکات زیاتر لە 5 ملیۆن کەس کە دەتوانن سوودمەندبن لە کۆبۆنی خۆراک".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP