هەرێم نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان 'ئەپیکۆر' لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدەن، کە ئامادەن دەست بکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بەڵام مەرجیان هەیە.
کۆمەڵەی پێشەسازی نەوت لە کوردستان "ئەپیکور" رایگەیاند:کۆمپانیاکانمان ئامادەن دەست بکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەڵام بەمەرجێک، گرێبەستی کارکردنیان لەبەرچاو بگیرێت.
لە اگەیاندراوەکەشدا هاتوە، وەک چەندین جار رامانگەیاندووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێک پارێزگاری مەرجەكانی گرێبەست و بازرگانی و ئابوری ئێستای کۆمپانیاكان بكات.
دەشڵێن؛ ئێمە بەدوای ڕێکەوتنی فرۆشتن و نوسراودا دەگەڕێین لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفافیەت و گەرەنتی پارەدان دابین بکات بەبێ دەستوەردانی سیاسی.
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور بەردەوام دەبن لەسەر کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی خێرا و سودبەخش بۆ هەردوولا.
ئێمە هاوڕاین لەگەڵ لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە(٢٢)ی شوباتدا، کە خێراکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە عێراق بەهێز دەکات، و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی دابین دەکات.