هەرێم نیوز
لەبارەی موچەی مانگی 2ی فەرمانبەران دڵنیایی دەدرێت، سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیستی موچە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 22ـی 2ی 2025، سەرچاوەیەک بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، له دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بهغدا دهنێردرێت و هیچ کێشەیەکیش بۆ تەمویلی مووچە نییە.
بە پێی زانیارییەکان، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا ئەوەیە کە هەندێ لە فەرمانبەران خانەنشین بوونە، هەندێکی دیکەیان مۆڵەتی درێژخایەن و مۆڵەتی دایکایەتییان وەرگرتووە، هەندێکی دیکەشیان تازە دەست بەکار بوونەتەوە، ئەوەش گۆڕانکاری لە لیستتی مووچە دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە نییە و چونکە مووچەی ئەم ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە بێ کێشە ڕەوانە بکرێت.
سەبارەت بە داواکارییەکانی تەیف سامی، سەرچاوەکە وتوویەتی: ئەوەی تەیف سامی کردوویەتی بۆ ئەوەی کە نەڵێن بۆچی ئەو داوایەی نەکردووە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان داوای ڕوونکردنەوەی لێ کرا.