دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ژن و پیاوێک لەسەر دزینی ئاڵتوون دەستگیرکران

هەرێم نیوز

لە ڕانیە دووکەس بە تۆمەتی دزینی ئاڵتوون لە ماڵێک دەستگیرڪران کە بەڕەچەڵەک سوورین.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هاووڵاتیەڪی دانیشتووی قەزای ڕانیە سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەی کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی سڪاڵا ڪە بە ووتەی خۆی "ئاڵتوون لە ماڵەکەیدا دزراوە". دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و دەستڪەوتنی زانیاری پێویست و سود وەرگرتن لە ڪامێراڪانی چاودێری توانرا  ناسنامەی تۆمەتباران ئاشڪرا بڪرێت و دوای بەدستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری لێڪۆڵینەوە تۆمەتباران بەناوەکانی (ک.خ.) لەدایڪبووی ساڵی/١٩٩٨ ڕەگەزی نێر دانیشتوی (ڕانیە)، وە (م.ن.) لەدایکبووی (١٩٨٧) ڕەگەزی مێ دانشتوی/ ڕانیە  بە ڕەچەڵەک سوری دەستگیرڪران.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێڪۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێڪۆڵینەوە و پۆلیسدا دانیان نا بە تاوانەڪەیاندا، هاوکات دەستیش گیرا بەسەر ئاڵتوونە دزراوەکە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی (٤٤٣ لە ی.س.ع) تۆمەتباران ڕاگیرکران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP