دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

دوو منداڵی خەڵكی سلێمانی و هەولێر بوونە یەكەم و دووەمی جیهان

هەرێم نیوز 

لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بیركاری هزریی، دوو منداڵی خەڵكی سلێمانی و هەولێر بوونە یەكەم و دووەمی جیهان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی 2ی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ یەکەمین جار منداڵانی کورد بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداری گەورەترین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیان کرد لە بەرواری ١٥-٢-٢٠٢٥ لە شاری بەغدا، کە زیاتر لە ٤٥٠ مناڵ لە ١٦وڵاتی جیهانەوە کە ئەوانیش وڵاتانی (ڕوسیا، تورکیا ، ئێران، ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا ، کازاخستان ، ئۆزبەگستان ، فەڕەنسا، تونس ، سعودیە ، یەمەن ، میسر ، چیک ، عێراق) تێیدا بەشدار بوون.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ساڵ توانرا (لاوی هەرێز) یەکەمی سەر ئاستی سلێمانی لەلایەن (م.بەڵێن هەورامی) لە پەیمانگای سلێمانی ڕاهێنانی پێ کرابوو ، (عەبدوڵا پێشەوا) یەکەمی سەر ئاستی هەولێر کە لە لایەن (پێشواز شەفیق) لە قوتابخانەی کوردستانی ئایندە ڕاهێنانی پێکرابوو نوێنەرایەی هەرێمی کوردستان بکەن و بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا.

ئاشكراشی كردووە، سوپاس بۆ خودا؛ لاوی هەرێز لە شاری سلێمانیەوە پلەی پاڵەوانی یەکەم (چامپیۆن) و عەبدوڵا پێشەوا لە شاری هەولێرەوە پلەی دووەمی بەدەستبهێنن لەسەر ئاستی جیهان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP