دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندی ئیمرالی گەیشتە هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبێتەوە.

شاندەکە پێکدێن لە سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) لە تورکیا.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەچنە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

ئاشكراشی كرد، دوای هەولێر، شاندەکەیان دەچێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم کۆدەبنەوە.

ئەو ئەندامەی شاندەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەدا پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەگەیەنن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP