هەرێم نیوز
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری بەو كۆپانیایانە دەدات كە ناویان بۆ وه‌رزی حه‌ج ده‌رچوە و گرێبەستیان واژۆ نەكردوە كە بە زوترین كات سه‌ردانیان بكەن به مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ست.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ن كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی (2025) ده‌رچوه كە به زوترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ست.
ئاماژەی بەوەشكرد، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت، مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت و دواكات بۆ سه‌ردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 20ی (شوبات/2)ی ئەمساڵە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێم، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومڕه‌یان نه‌كردوه، پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دولار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌كو بارمته.