دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

ساسان عەونی: فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە

هەرێم نیوز

وەزیری شارەوانی هەرێم رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە.

ساسان عەونی- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆسەی كاركردن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەلایەن لێژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە ڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت و پرۆسەكە بەردەوامە.

وتیشی، ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، لیژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.

وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووەو لە هەموو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكرێت.

ڕۆژی ٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوییە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP