هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕێنمایی بریكاری وه‌زیری دادی كرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كانی جوتیاران پێكبهێنێت و داواش له هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ده‌كرێت، دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌ژیری مامه‌ڵه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌دواداچونی بۆ بارودۆخی ئه‌و ڕوداوه كرد كه دوێنێ له پارێزگای كه‌ركوك ڕویدا، ئه‌وه‌ش دوای ڕێگریكردن له جوتیاران له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌خۆبگرێت بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچون بۆ سه‌رجه‌م روداوه‌كان بكه‌ن.
سودانی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا کە نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکات، بۆ بەدواداچون لە تەواوی وردەكاری روداوەکە.
بریکاری وەزیری دادی رەوانەکرد بۆ پارێزگاری کەرکوک، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو زەویانەی كە جێی بایەخی هاوبەشی نێوان ناوچە فیدراڵیەکان و هەرێمی کوردستانە.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی داوای له "هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپا، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كردوه، پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن، دان به‌خۆیاندا بگرن و ژیرانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌ته پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له چاوه‌ڕوانیدان و ماسی له ئاوه پڕ له كێشه‌كاندا ده‌گرن".
داوا لە هەموو لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان دەکەین کە دانایی و هێمنیی پیادەبكەن، بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بخەنە سەروی بەرژەوەندیەكانی تر‌و پابەندی یاسا و دەستوور بن، پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکان و ئامانجە هاوبەشە نیشتمانییەکان.