هەرێم نیوز
دوای ئەوەی بهشێك له كامێراكانی دیاریكردنی تیژڕهوی له سلێمانی لێكرانهوه، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە صیانە و ئیدامە و چاککردن یان گۆڕینە، بەڵام بە گشتی وەک بنەمایەک بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە هەڵنەوەشاوەتەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک و پڕوپاگەندەیەک بڵاوبوهتەوە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان بڵاودەکرێتەوە کە کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین لێکرابێتەوە، ئەو هەواڵانە چەواشەکارییە و دورە لە ڕاستی".
هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورە لە ڕاستی چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و چاککردن یان گۆڕینە، بەڵام بە گشتی وەک بنەمایەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە هەڵنەوەشاوەتەوە و لای نابات بەڵکو هەندێک شوێن هەیە کامێراکان بە سیستەمێکی نوێ و جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو کە سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردووەتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، شۆفێرانی ئاگادار دەکەین سەرچاوەی ڕاست و دروستی بابەتەکان هەمووی لەلای بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانییە، ئەو پەیج و ماڵپەڕانەش کە سەربەخۆ قسە دەکەن، بۆ کۆکردنەوەی ڤیو و لایک و کۆمێنت ئەم کارە دەکەن و جۆرێک لە چەواشەکاری بۆ خەڵکی دروست دەکەن و شۆفێر وا تێدەگات کە چیتر کامێرا نەماوە و وا دەکات خێرا شۆفێری بکەن کە ئەمەش وا دەکات هەم ئەگەر ڕووداو زیاد بکات هەم تووشی سزا ببێت، دڵنیاتان ئەکەین بەهیچ جۆرێک کامێراکان لێ ناکرێنەوە و کار دەکات و پڕۆسەکە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە.