هەرێم نیوز
بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکرێت، هاوکات لیستی مووچەی مانگی دووش تەواو دەکرێت.
تەیف سامی لەنوسراوێکدا سێ داواکاری لەوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردوە کە تایبەتە بەخەمڵاندنەکانی موچە، خانەنشینی، چاودێریی کۆمەڵایەتی و گرێبەستەکانی هەرێم بۆ ساڵی 2025. هەندێک گومان و دڵەڕاوکێی لای مووچەخۆران دروستکردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر نووسراوەکەی تەیف سامی دەدات و دەڵێت، ئەم باباتە ترس و دڵەراوکێی ناوێت و ڕۆتیناتە.
لەبارەی خاڵی دوەمی نووسراوەکە کە تەواوکردنی ناردنی داتای تایبەت بەبەجێکردن "تەوتین"ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، بەگوێرەی ئەو میکانیزمەی کە لەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دانراوە. هونەر جەمال بەمیدیاکانی راگەیاند: مەبەستی ئەو خاڵە ئەوەیە، ئەوانەی خاوەنی هەژماری بانکین و لەو رێگەیەوە موچە وەردەگرن مانگانە لەلیستی موچەخۆران ئاماژەیان پێبدرێت.
خاڵی سێیەمی نوسراوەکەی تەیف سامی دەڵێت، ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی کانونی دوەمی 2025 بۆ سەر ئەو هەژمارەی کردویانەتەوە لەبانکی ناوەندیی عێراق، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەو خاڵە وەکو خۆی جێبەجێدەکەین".
لە لایەکی دیکەوە: بابەتی خانەنشینبوونی ئەوانەی کە تەمەنیان سەروو 60 ساڵە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە باس دەکرێت، دوێنێ شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕانەوە، یەکێك لە کێشەکانی جێبەجێکردنی داواکارییەکەی بەغدا ئەوەیە کە لە فەرمانگەکان بۆشاییەکی گەورە دروست دەبێت.
د. شێرزاد هرووری، ئەندامی لیژنەکە ڕاگەیاند: پلانێك هەیە بۆ ئەوەی لەجێی ئەو کەسانە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنرێن
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، رۆژی 3ى 2ى 2025 واژۆی لەسەر نوسراوەکە کردوە، نوسراوەکەشی بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردوە.