هەرێم نیوز
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له میانی دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات كاتژمێر حه‌وت و نیو به كاتی كوردستان په‌خشكرا، رایگه‌یاند سووریا له ئیستادا به دۆخێكی ناسك و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بیت پێویسته ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌سرور بارزانی داوایه‌كی له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی راگوزه‌ری ئیستای سووریا كرد و رایگه‌یاند ، داوا له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا ده‌كه‌م كه بێ جیاوازی سه‌رۆكی هه‌موو سووریا بێت ، ڕێز له كورد و هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان بگرێت ، ئه‌وه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری درێژخایه‌ن بۆ گه‌لانی سووریا له داهاتوودا .
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،به‌دڵنیایی دۆخی هه‌ستیاری ئیستای سووریا كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه ،بۆیه هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له سه‌قامگیری دۆخی سووریا ده‌كه‌ی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له بوونی بنكه و پێگه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی: كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به سیاسی كراون.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا پشتیگرییه‌كی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بووه نه‌خاسمه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر به گشتی.
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003ـوه هاوكاریی زۆری پێشكه‌ش به عێراق كردووه، هەروەها هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی پێش خستووه و سوپاسی هاوكارییه‌كانیان ده‌كات و به گرنگ له قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت: هه‌رێمەکە له شه‌ڕی دژی تیرۆر له پاڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌ستا و شه‌ڕی تیرۆری كرد، هەروەها ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان له دوای كشانه‌وه‌یان له عێراق كه بڕیار وایه له كۆتاییه‌كانی ساڵی داهاتوودا ڕوو بدات، مه‌سرور بارزانی گوتی: ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندیی به ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌یه كه ئاخۆ هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌هێڵنه‌وه و چۆنیان ده‌هێڵنه‌وه.
دەشڵێت: پلانی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2025 عێراق به‌جێبهێڵن و به‌شێكی ئه‌م هێزانه‌ش تاوه‌كوو كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026 له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و دواتر هه‌رێمەکە به‌جێبهێڵن، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕوویان دا، پێم وایه هه‌ڵوێستی عێراقیشیان له‌م باره‌وه گۆڕیوه، بۆیه پێم وا نییه پلانه‌كه له ئێستادا وه‌كوو خۆی مابێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه پێشهات و پێشكه‌وتنی نوێ و ڕێككه‌وتنی نوێ له ئارادا ده‌بن، بۆیه ڕاڤه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه ده‌كرێت و ئه‌م ڕاڤه نوێیانه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ژماره‌یان له ناوچه‌كه دیاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مه په‌یوه‌سته به بڕیاری ئه‌مه‌ریكا.
مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان و له باره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق گفتوگۆیان كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شدارییان له دانوستانه‌كانیش كردووه و هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار ئه‌م پرسه بڕیاره‌كه‌ی له لای حكوومه‌تی فیدراڵه و هه‌رێمی كوردستانیش ئاره‌زووی خۆی بۆ میوانداریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ربڕیوه، چونكه هه‌رێمی دركی به مه‌ترسیی و ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كردووه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌مووان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌غداش له‌م باره‌وه چاوخشاندنه‌وه به بڕیار و هه‌ڵوێستی پێشێوویدا سه‌باره‌ت به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له خاكه‌كه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌تی كه پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بوونی پێگه و بنكه‌ی ئیسرائیل له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه تۆمه‌تن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی بێ به‌ڵگه‌ن، زۆر به كورتی ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه و ده‌گوترێت ڕاست نین، ئیسرائیلییه‌كان له كوردستان نین، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌گوترێت هیچ پاساوێكی دیكه‌یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ ڕه‌فتاره خراپه‌كانیان بهێننه‌وه و هێرشی بێ پاساو بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ چی ئه‌مه ده‌كه‌نه پاساو؟ به دڵنیاییه‌وه ئیسرائیلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بوونیان نییه.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران گوتی: هه‌رێمی كوردستان خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و له باره‌ی خۆیه‌وه بڕیار وه‌رده‌گرێت، هه‌رێمی كوردستان بریكاری هیچ لایه‌نێك نییه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات به شانازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی هه‌یه كه سنوورێكی به‌رفراوانیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، كه به داخه‌وه به‌هۆی ناڕوونی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك چوونه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌مان بڕیوه و بڕوامان وایه ویست و نیازی باش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان چاره ده‌كات.
گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حیسابی قوربانیدانی وڵاتێكیان نییه، به‌ڵكوو هه‌رێمی كوردستان ڕێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ده‌گرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ڕێزگرتن دروست بوونه، ئه‌وان ڕێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و هه‌رێمی كوردستانیش ڕێز له‌وان ده‌گرێت.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی دیدگا‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تایبەت په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانه‌وه، باسی له‌وه كرد، كه ناتوانێت له بری سه‌رۆك تره‌مپ وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی زۆری نه‌ك هه‌ر له بواری نه‌وت و غاز هه‌یه به‌ڵكوو توانای دیكه‌یشی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆک وەزیران هیوای خواست به زووترین كات حكوومه‌تی نوێ پێك بهێنرێت، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به سروشتی دانوستانه‌كانه‌وه هه‌یه و له كۆتاییدا كێ به‌شداریی له حكوومه‌تدا ده‌كات؟