هەرێم نیوز
عێراق ترسی لێنیشتوە لە دۆخی ناوچەکە و سەرهەڵداناەوە داعش بۆ ئەم مەبەستەش بودجەیەکی زەبەلاحی ئامادەکردەوە بۆ کڕینی چەک.
ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراقى کە نەیناونیستووە ناوى خۆیان ئاشکرا بکەن بە رۆژنامەى عەرەبی جەدیدیان راگەیاندووە دواى گۆانکارییەکانى ناوچەکە و بەتایبەتى گۆڕانکارییەکانى جەنگى غەزە و بە تایبەتى تر گۆڕانکارییەکانى سوریا، حکومەتەکەى سودانى سەرەڕای گرنگیدان بە ئاسایشى ناوخۆیی سەرقاڵی کۆمەڵێک گرێبەستە بۆ کڕینى چەکوچۆڵی سەربازیی و لە نێویاندا گرێبەستى کڕینى فرۆکەی جۆری کاراڵە لە فەرەنسا، لەگەڵ کۆریاى باشوریش سەرقاڵی گرێبەستى سیستمى بەرگرییە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەو بڕە پارەیەش کردووە کە لە بودجەى 2025 دا بۆ وەزارەتى بەرگریی دیاریکراوە و رایانگەیاندووە پڕچەککردنى هێزە سەربازییەکانى عێراق کۆمەڵێک لەمپەرى گەورەیان لەبەردەمدایە لەوانەش کێشەى سیاسی و ململانێی هێزەکان، گەندەڵی لە گرێبەستەکان، بەتایبەتى باسیان لەو گرێبەستانە کردووە کە لە ساڵی 2006 و سەردەمی نوری مالیکیدا ئەنجام دراون کە لەگەڵ روسیادا بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار و دوو سەدد ملیۆن دۆلار گرێبەستى واژۆکردووە، بەڵام دواى ئاشکرابوونى گەندەڵییەکان هەڵوەشێنرایەوە، شرۆڤەکارانى بواری سەربازیی باوەریان وایە ئامانج لەو گرێبەستانە ترسە لە هێرشى دەرەکى و سەرهەڵدانەوەى داعش لە نێوان سوریا و عێراق دا.