دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لە فولكەی بەردەم بەرزاییەكانی قەیوانەوە دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی کارکردن لەشەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١٦ هەردوو سایدەکە بەربەست دەکرێت >>(لە فلکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی) >> بە ئاڕاستەی (تونێلی پێشڕەو) و >> بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن بەربەست دەکرێت بەمەبەستی کارکردن لەوشەقامە.

ئاماژەی بەوەشداوە "داواکارین لە هاووڵاتییانی خۆشەویست شەقامی سەرەکی دەباشان بەکاربهێنن تا کردنەوەی شەقامەکە"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP