هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا باسیان لە "بەهێزکردنی هاوبەشی" نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا کردووە.
له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، نێچيرڤان بارزانى ستايشى پشتگيريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سوورياش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه .
خاتوو ئورسولا بۆچوونه‌كانى نێچيرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى به جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران .