هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 4 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت و بەوەش 11 ماددە دابەش دەكرێت.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، به لهبهرچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و ژیانی هاووڵاتیان و هاتنی مانگی ڕهمهزان، بڕیاردراوە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە بهشهخۆراكی هاووڵاتییان دابهش بكرێت.
وتیشی، “لە ڕێکەوتی 20ی شوباتی 2025، سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت بهسهر هاووڵاتییانی عێراق و ههرێمی كوردستاندا و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا”.
ڕوونیشی كردەوە، پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە 7 ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بڕیاردراوه بۆ مانگی ڕەمەزان ماددەكانی (مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر) زیادبکرێت و بەمەش دهبێته 11 ماددهی خۆراكی و پێش مانگی ڕەمەزان دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.