دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ هەڕەشەی توند لە حەماس دەکات

هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، جارێكی تر هەڕەشەی لە بزوتنەوەی حەماس كردو وتی: رۆژی شەممە هەڵوێستێکی توند دەگرێتەبەر سەبارەت بە غەززە، کە ئاگربەستێکی لەرزۆک لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئارادایە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بلاویكردووەتەوە، ترەمپ لە لێدوانەكەیدا رایگەیاندووە، دڵنیا نییە ئیسرائیل چی دەکات.

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، ترەمپ هەڕەشەی لە بزوتنەوەی حەماس كردو وتی: ئەگەر حەماس تا ڕۆژی شەممە هەموو بارمتەکان لە غەززە ئازاد نەکات ئەوا دەرەگاكانی دۆزەخ دەكرێنەوە.

دوای هەڕەشەكانی ترەمپ، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: لەكۆبونەوەی بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی حكومەتەكەی، بە كۆی دەنگ بڕیاردراوە ئەگەر حەماس لەو وادەیەدا بارمتەكان ئازاد نەكات، شەڕێکی سەخت دەستپێدەکاتەوە.

هەڕەشەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس (3) بارمتەی تری ئیسرائیل ئازادبكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP