هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕێکى دیکەى ئاڵوگۆڕى دیل و زیندانیان لەنێوان حەمماس و ئیسرائیل ئەنجام بدرێت، پرۆسەکە بە ئازادکردنى سێ بارمتە بەرامبەرى 369 دیل دەبێت.
دواى نێوەندگیریی میسر و قەتەر و رێگرییەکانیان لە تێکچونى ئاگربەستى نێوانیان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، شەشەمین قۆناغى ئازادکردن بەڕێوەبچێت، حەمماس هەریەکە لە (یائیر هۆرن، ساجى دیکل، ساشا ئەلیکساندەر) ئازاد دەکات کە دوانیان هەڵگرى رەگەزنامەى ئەمەریکى و روسین.
هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل بەرامبەر ئازادکردنى ئەو سێ بارمتەیە، 369 زیندانیی فەڵەستینى ئازاد دەکات و ئەمەش ترسەکان بۆ تێکچونى ئاگربەستى نێوان حەمماس و ئیسرائیل کەم دەکاتەوە کە 42 رۆژ دەخایەنێت.
چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەى داهاتوەوە قۆناغى دوەمى ئاگربەست لەنێوان حەمماس و ئیسرائیل دەستپێبکات و نێوەندگیرانى نێوانیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان، قۆناغى سێهەم و کۆتاییش کە دوبارە بنیاتنانەوەى کەرتى غەززەیە پرۆژەیەکى گەورەیە و نەتەوەیەکگرتوەکان تێچوەکەى بە زیاتر لە 53 ملیۆن دۆلار خەمڵاندوە.