دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

بەریتانیا بڕیارێک لە دژی کۆچبەران دەدات

هەرێم نیوز

حکومەتی بەریتانیا لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند، ئەگەر کەسێک بە بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە لەنێو ئۆتۆمبێل چووبێتە وڵاتەکە، چی دیکە وڵاتیانامەی پێنادرێت.

حکومەتی بەریتانیا لە بریارێکدا کە لەلایەن پارتی کارەوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕایگەیاند:ئەو کەسانەی وا بە بەلەمی بچووک یا خود خۆشاردنەوە لەنێو ئۆتۆمبێل چووبێتە وڵاتەکە چیدیکە مافی وڵاتینامەیان پێنادرێت ئەگەر تەنانەت مافی نیشتەجێ بوونیشیان پێ بدرێت.

بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێش ١٠ی شوباتی ئەم ساڵ چوونەتە ئەو وڵاتە و لەدوای ئەو رێککەوتەوە داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش دەکەن.

ئەو هەنگاوە بە نزیکەیی ٧١ هەزار کەس دەگرێتەوە کە بە سەرکەوتوویی داواکاریی مافی پەنابەرییان پێشکەش کردووە، بەڵام رێگرییان لێ دەکات داوای وڵاتینامەی بەریتانی بکەن. پارێزەرێکی دیاری کۆچبەرانیش، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

ئەو پێشهاتە وەک نوێترین بەڵگە سەیر دەکرێت کە دەریدەخات حکومەتەکەی کیەر ستامه‌ر "هەڵوێستێکی تووندی" لەسەر پرسی کۆچبەران گرتووەتەبەر.

لە بڕیارەکەدا هاتووە: "هەر کەسێک لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش بکات و، پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبێتە نێو بەریتانیا، راستەوخۆ داواکارییەکەی رەت دەکرێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەو ماوەیەی کە بەسەر هاتنە نایاساییەکەیدا تێپەڕیوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP