دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پێكدادان له‌نێوان دوو فڕۆكه‌ رویداو قوربانی لێکەوتەوە

هەرێم نیوز

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ئەریزۆنا رایانگەیاند، درەنگانی شەوی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی سکۆتسدەیل پێکدادان لەنێوان دوو فڕۆکەی تایبەتدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی میدیا ئەمریکیەکان، یەکێک لە فڕۆکەکان خاوەندارێتیەکەی بۆ گۆرانیبێژ مۆتلی کرو ڤینس نیل- دەگەڕێتەوە.

ئیدارەی فڕۆکەوانی ئەریزۆنا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاندووە، رووداوەکە درەنگانی شەوی دووشەممە روویداوە، دوو فرۆکە خۆیان بە یەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوەو چەند کەسێکیش بریندار بوون.

تا دێت روداوی بەیەکدا کێشان وکەوتنە خوارەوەی فرۆکە لە ئەمریکا و جیهان زۆردەبن، ئەم روداوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژ پێش ئێستا فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا بە چوار سەرنشینەوە لە فلیپین تێكشكا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، پێشتریش، فڕۆکەیەکی ژاپۆنی لە فرۆکەخانەی تاکۆما لە سیاتڵ، خۆی کێشا بە کلکی فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، ئەم ڕوداوانە دوای تەنیا لە دوو هەفتە دێن لە پێکدا کێشانی نێوان فڕۆکەیەک و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ئەمریکا، کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی 86 کەس.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP