دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

پزشكیان: ترەمپ دەڵێت وەرن با گفتوگۆ بكەین بەڵام یاداشتی پیلانگێڕی لە دژمان واژو دەكات

هەرێم نیوز

سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ترەمپ پێمان دەڵێت وەرن با گفتوگۆ بكەین، لەهەمان كاتدا یاداشتی پیلانگێڕی لە دژی ئێران واژو دەكات.

وتیشی: روبەڕوی جەنگێكی ئابوری سەرتاسەری بوینەتەوەو پێویستە بەرپەرچی بدەینەوە.

مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لەوتەیەكدا، لەمیانی كۆتایهاتنی رێورەسمی یادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند: ملكەچ ناكەین لەبەردەم بیانیەكان، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی جەنگ نادەین، بەڵام دوژمن لە رۆژی یەكەمەوە هەوڵی وروژاندنی ململانێكان دەدا، نمونە بۆ ئەوەش، كوشتنی ئیسماعیل هەنیە بوو لە تاران، كە ئامانجی دوژمن وروژاندنی ئاشوب بوو لەنێوانماندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان كێشەیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێكدانیان و وڵاتانی دیكەی جیهانیش نیە، بەڵام ئەوە ئەمریكایە كە كێشەی بۆ ناوچەكە دروستكردوە و ئیسرائیلی بۆ ناوچەكە ناردوە و پشتوانی لێدەكان.

وتیشی: دوژمن پلان بۆ دوربەرەكی و ململانێی و سزا دادەنێت و بانگەشەی ئەوە دەكات وڵات لە لێواری هەرەسدایە، بەڵام ئێمە بەهێزین و بە بەهێزی دەمێنینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP