هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “پابەندم بە کڕینی غەززە” و بەشێکیشی دەداتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی بنیادی بنێنەوە.
ترەمپ رایدەگەیەنێت، غەززە دەکاتە شوێنێکی نوێی پەرەپێدان و گرنگیش دەدات بە فەڵەستینییەکان بۆ ئەوەی نەکوژرێن.
ئاماژەی بەوەشدا “غەززە شوینێکی عەقاریی نایابی هەیە و نابێت دەستبەرداری بین، غەززە بە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوەدانی دەکەینەوە”.
ئەوەشی خستەڕو، کە لە هەندێک حاڵەتی تاک و تایبەتدا ڕێ بە پەنابەرانی فەڵەستینی دەدەن بچێتە ئەمریکاوە و ئەگەر جێگرەوەیەکی باشیش بۆ فەڵەستینییەکان دابین بکەین ئەوا ناخوازن بگەڕێنەوە بۆ غەززە.
لای خۆشیەوە عیزەت ڕەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکای ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، غەززە بەشێکی دانەبڕاوی فەڵەستینی داگیرکراوە و عەقارێک نییە کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت.