هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران لەگەڵماندا ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی بکات ئەوا ئیسرائیک بۆردومانیان ناکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، هۆشداریدا بە سەرکردەکانی ئێراندا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" رایگەیاند: “ئەنجامدانی ئەو کارەی ئێستا بیری لێدەکەنەوە" و داوای لێکردن بگەنە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی، کە ئێران لە هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل یان ئەمەریکا بەدوور دەگرێت’.
ئەوەشی باسکرد، ئەگەر ئێمە ئەو ڕێککەوتنە بکەین، ئیسرائیل بۆردومانیان ناکات.
جەختی لەوەشکردەوە: "پێم خۆشە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ببینم كە لە بارودۆخێكی نائەتۆمیدابێت، ئەوەم بەلاوە باشترە لە بۆردومانكردنیان بەشێوەیەكی جهەنەمیانە، ئەوان نایانەوێت بمرن، کەسیش نایەوێت بمرێت”.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا کە لە بەرامبەردا چی پێشکەش بە ئێران دەکات، وتویەتی: "ناتوانم ئەوە بڵێم، چونکە زۆر قێزەونە .. بۆردومانیان ناکەم".