هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (٩٧١) ناوی مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم کرد بۆ ئەوەی بکرێن بە هەمیشەیی
ئەو (٩٧١) ناوە میلاکی دیوانی وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکومیەکانی و دامەزراوەکانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵان مەرجەکانی بەهەمیشەیی بونیان تێدایە.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، فەرمانبەری گرێبەست دەبێت سێ ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەی ببێتە فەرمانبەری هەمیشەیی.
تا ئێستا دیار نی یە بەهەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە بواری جێ بەجێکردن یان نا چونکە بەپێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغداد لە ساڵی (٢٠٢٥) هیچ دامەزراندێک لە هەرێمی کوردستان نابێت بەڵام حکوموتی هەرێم دەتوانێت لە سەر داهاتی ناوخۆ فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە بکاتە هەمیشەیی لەمساڵدا.