هەرێم نیوز
لە شارى بەغداد، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا پێشوازیی لە رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا هەردولا دوایین پەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ شەممە، لە شارى بەغداد نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەشوێنی حەوانەوەی خۆی پێشوازی لە دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران کرد و کۆبونەوەیەکى دوو قۆڵیان ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا هەردولا تایبەت بە دۆخی سیاسی عێراق وناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە و گۆرانکارییەکانی سوریا و مەترسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لەعێراق گفتوگۆیان کرد.
تەورەێکی دیکەى نێوان دیداری نێوان رێکخەری گشتی بزوتنەوەى گۆڕان و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا قسەکردن بو لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد؛ هەردولا جەختیان کردوە لەسەر چارەسەری کێشە ئیدارییەکانی نێوان هەردولا بەتایبەت پرسی موچەی فەرمانبەران کە لەهیچ قۆناغێکدا نەکرێتە ناو ململانێی سیاسییەکانەوە.