دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

مەریوان قەرەنی: كیلابی و ئەوانەی بە دوای كەوتبوون دەزانن لەژێر خێوەتەكەی سلێمانی پرسەی كێ! بەڕێوە دەچێ

هەرێم نیوز

ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو خێوەتەی لە سلێمانی هەڵدراوە، هێندەی گوزارشت لە "پرسە و شینگێڕانی بەرەیەكی شكستخواردو دەكات" كە ئەو بەرەیە هەم لە عێراق و هەم لە وڵاتانی دەوروبەر ڕۆژیان ئاوا بوە (بۆ ئەمەش كیلابی و ئەوانەی بەدوای كەوتبون باش دەزانن پرسەی كێیە)، "نیو هێندە گوزارشت لە مانگرتنی ئەو چەند مامۆستا و فەرمانبەرانە ناكات كە لە سلێمانی بە (كاندیدی كەڕك) ناویان دەركردوە".

مەریوان قەرەنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، نووسینێكی بە ناونیشانی (كیلابی دەزانێ پرسەی كێ! لە ژێر خێمەكەی سلێمانی بەڕێوە دەچێ!) لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاو كردەوە رایگەیاند: ”دوێنێ هەینی ٧ی ٢ی ٢٠٢٥، یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری عێراق كە هەموومان دەزانین هەڵوێستی بەرامبەر بە كورد و كوردستان چۆنە و چەندە كەسێكی ناخڕەشە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان، خۆی گەیاندە سلێمانی و سەردانی خێوەتەكەی بەناو مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی كرد.“

اژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، یوسف كیلابی قسەیەكی بەخێری بۆ ئەو (بەناو) موچەخۆرانەش نه‌كردوە كە ماوە نا ماوە "خۆیان زەلیلی بەر دەرگای شۆڤێنییەكان دەكەن! ئەی كەواتە كەسێكی ئاوا بچێت بۆ ژێر خێوەتەكەی سلێمانی یان نەچێت چ بەهایەكی هەیە و چ جیاوازییەك دروست دەكات؟ ئینجا بێزەحمەت با كەسێك پێمان بڵێت ئەم كیلابی و شتە چیان بۆ خەڵكەكەی خۆیان كردوە تا بێن خۆیان بەسەر خەڵكی ئێمەوە هەڵبكێشن؟ مەگەر حاڵی ناوەڕاست و باشوری عێراق زۆرجوانە تا ئەمان خۆیان لە خەڵكی كوردستان بكەن بە خەمخۆر؟".

ده‌شڵێت، "بەداخێكی زۆرەوە راستییەكی تاڵ لەم بابەتەدا هەیە، ئەو خێوەتەی لە سلێمانی هەڵدراوە، هێندەی گوزارشت لە پرسە و شینگێڕانی بەرەیەكی شكستخواردو دەكات كە ئەو بەرەیە هەم لە عێراق و هەم لە وڵاتانی دەوروبەر ڕۆژیان ئاوا بوە (بۆ ئەمەش كیلابی و ئەوانەی بەدوای كەوتبون باش دەزانن پرسەی كێیە)، نیو هێندە گوزارشت لە مانگرتنی ئەو چەند مامۆستا و فەرمانبەرانە ناكات كە لە سلێمانی بە (كاندیدی كەڕك) ناویان دەركردوە و هەمو خەڵك دەیانناسێ كە كەسانێكن پێشتر دەست و شانی ئەم و ئەویان ماچ كردوە و خۆیان كاندید كردوە كەچی كەمتر لە پەنجا دەنگیان هێناوە!".

لە كۆتاییشدا جەختی كردۆتەوە: ”ئەسڵ ئەوەیە، ئەگەر یوسف كیلابی و ئەوانەشی خۆیان بە پشتیوانی مووچەخۆرانی كوردستان نیشان دەدەن، راستگۆن و بە كردەیی دڵسۆزی مووچەخۆرانی كوردستانن، با لەژێرەوە داوا لە بەغدا نەكەن مووچەی كوردستان ببڕێ و بڕ و بیانوو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەدۆزنەوە تا ببێتە هۆی نانەوەی كێشە بۆ مووچەخۆران! ئەگەر فیعلەن دەیانەوێ كێشەی مووچە چارەسەر بێت، با پشتیوانیی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنە بن كە لەم دواییە لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراقدا كراوە، نەك خەریكی نماییش و موزایەدەكردن بن لەسەر خەڵك!“



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP